وەحید باکۆزی: مالیکی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئێستای دژی کوردستان پەکەکە بەکار دێنێت
وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: “تادێت دەستوەردانی پەکەکە لە شنگال زۆر دەبێت، مەترسیش دەکرێت لە چوار چێوەی ئەو هەڵمەتەدابێت کە ئێستا نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە دژی هەرێمی کوردستاندا دەیکات”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەری هەیە مالیکی وەک کارتێکی سیاسی، پەکەکە لە شنگال بجووڵێنێت و بۆ ئامانجێکی دیاریکراو بەکاری بهێنێت، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەمبارەیەوە ئاشکرا بکات.
باکۆزی ئەوەشی ڕاگەیاند: “ڕێکاری تایبەت و یاسایی لە دژی پەکەکە دەگیرێتە بەر، تا ئەو کاتەی دەبێت شنگال چۆڵ بکات”.
باسنیوز
