مەنسوڕ بارزانی: وەک کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەهاتوومەتە خۆپیشاندان

مەنسوڕ بارزانی: وەک کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەهاتوومەتە خۆپیشاندان
فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان رایدەگەیەنێت، کە وەک پێشمەرگەیەک نەک وەک کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووەتە ناو خۆپیشاندەران.



رۆژی سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2016، مەنسوڕ بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان بەشداریی خۆپیشاندانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە بەردەوم داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان کرد.



خۆپیشاندانەکە دژی لێدوانێکی سروە عەبدولواحید ئەنجام درا، کە تێیدا لە کەناڵێکی عەرەبییەوە رایگەیاندبوو، بەهۆی بێ پارەیی، هاوسەری شەهیدان ”خۆیان دەفرۆشن“.
Top