به‌وێنه.. ڕووداوێكى هاتووچۆ كاره‌باى شاره‌دێیه‌ك ده‌پچڕێنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 12ى 12ى 2016، له شاره‌دێى باوه‌نوور، ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر كۆنترۆڵ له ده‌ست ده‌دات و خۆى ده‌كێشێت به ژماره‌یه‌ك ستوونى كاره‌بادا، به‌وهۆیه‌وه كاره‌باى شاره‌دێكه ده‌پچڕێنێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه " كاتژمێر 3 ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12/12/2016 ئۆتۆمبێلێكى جۆرى بارهه‌ڵگر، كۆنترۆڵى له ده‌ست داوه و خۆى كێشاوه به ژماره‌یه‌ك ستوونى كاره‌بادا و 5 ستوونى شكاندووه و بۆته هۆى پچڕاندنى كاره‌باى شاره‌دێكه".
سامان محه‌مه‌د، هاووڵاتى دانیشتووى شاره‌دێى باوه‌نوور به ئاژانسی (باس‌نیوز) ى گوت "به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه 5 ستوونى كاره‌باى هێڵى 111 كه‌وتوون و به‌و هۆیه‌وه له كاتژمێر 3 ى پاشنیوه‌ڕۆوه كاره‌باى نیشتمانى له شارهدێكهدا پچڕاوه".
گوتیشی " تیمه‌كانى فه‌رمانگه‌ى كاره‌با له شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بێكاره‌بایی شاره‌دێكه‌ن به شێوه‌یه‌كى كاتى ڕه‌نگه تا سبه‌ینێ بخایه‌نێت".
bas news-
