قوباد تاله‌بانی: چیدی نابێت جیهان لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان بترسێت
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، چیدی نابێت جیهان لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان بترسێت و رۆژێک دێت کە کوردستان سەربەخۆ دەبێت.
ئێواره‌ی رۆژی یەکشەممە 11-12-2016، له‌كۆتایی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی پارته سۆسیالیست دیموکراتەکانی ئه‌وروپا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
لە بەشێکی قسەکانیدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، باسی له‌و كێشانه‌كرد كه "به‌هۆی قه‌یرانی و دارایی و شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر‌و دابه‌زینی نه‌وته‌وه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قوڵ بكاته‌وه كه پێویستی به‌هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی".
بەڕای قوباد تاڵەبانی "پارچەبوونی عێراق نابێت بە کۆتایی دونیا، بەڵام ئەوانەی کە دەیانەوێ خەبات بکەن بۆ هێشتنەوەی سنوورەکانی ئێستای عێراق، دەبێت بە شێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەن".
payamner-
