ڕۆژی سێشەممە پێشمەرگە لە دژی قسەکانی سروە عەبدولواحید خۆپیشاندان دەکات
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 13\12\2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی لێدوانەکانی سروە عەبدولواحیدی پەرلەمانتاری گۆڕان، خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.
پاش ئەوەی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار کرد کە ”خۆیان دەفرۆشن“، فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ”لێدوانی پهرلهمانتارهكهی گۆڕان له بهغدا، هێزی پێشمهرگه و خێزانی شههیدانی تهواو نیگهران و تووڕه كردووه، چونكه ئهو نوێنهرهی گۆڕان لهجیاتی داكۆكیكردن له مافهكانی پێشمهرگه له بهغدا، سووكایهتیمان پێ دهكات. لهبهر ئهوه، ئێمه ههر ڕۆژه و لهژێر ناوێكدا كه به میلیشیامان بزانن و سووكایهتی به خێزانهكانمان بکەن، قهبووڵ ناكهین“.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، پێشمەرگەکان لە یەکە جیاوازەکان، بە ڕێپێوان، لە شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێرەوە بەرەو بارەگای پەرلەمانی کوردستان دەچن و داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن، هەڵوێستی هەبێت. دەشڵێت: ”دەمانەوێت ئەو نوێنەرەی گۆڕان دادگایی بکرێت و سزا بدرێت، دەشمانەوێت پەرلەمان یاسایەک دەربکات و بەهۆیەوە چیتر هیچ کەس و لایەنێک زاتی ئەوەی نەبێت، بۆ مەرامی سیاسیی خۆی، کەی ویستیان، پەلاماری پێشمەرگە بدەن و سووکایەتی بە خێزانەکانمان بکەن، لە کاتێکدا ئێمە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا دەبینە قوربانی“.
پێشتر سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی بەرنامەی (بە ڕاشکاوی)ی کەناڵی ئاسمانیی (دیجلە)، ئاماژەی بەوە دابوو: ”کەسوکاری شەهیدان بۆ پەیداکردنی بژێویی منداڵەکانیان، خۆیان دەفرۆشن“، بەو هۆیەشەوە لەناوخۆی هەرێمی کوردستاندا کاردانەوەیەکی یەکجار زۆر دروست بوو و فراکسیۆنی پارتی و کەسوکاری شەهیدان و چەندان لایەنی دیکە بڕیاری تۆمارکردنی سکاڵایان لەدژی ئەو پەرلەمانتارە ڕاگەیاند.
payamner-
