شوێنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

شوێنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
له‌ ته‌نیشت مزگه‌وتی كه‌عبه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ به‌ دووری 500 مه‌تر كتێبخانه‌یه‌كی لێیه‌، ئه‌وێ شوێنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه.

محەممەد عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) له‌ 12ی ره‌بیعولئه‌وه‌لی ساڵی 571ی زاینی، له‌ مه‌ككه‌ی پایته‌ختی موسڵمانان له‌ دایكبووە. ئه‌وێ هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه‌، وه‌حی واتە، ئایته‌كانی قورئانی پیرۆزی لێ دابه‌زی.

ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ وه‌ك رێزێك بۆ ماڵی باوكی پێغه‌مبه‌ر كردوویانه‌ته‌ كتێبخانه‌، له‌ به‌رامبه‌ر سه‌عاته‌ به‌نێوبانگه‌كه‌ی كه‌عبه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان هیچ بایه‌خ به‌ مه‌ولوود و شوێنی له‌دایكبوون ناده‌ن، نایانه‌وێت گه‌شتیارانی ئایینی به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی پاسه‌وانه‌كانیشه‌وه‌ ناهێڵن موسڵمانان وه‌ك پیرۆزی له‌ كتێبخانه‌كه‌ بڕوانن.



رووداو
Top