داهاتی ساڵانەی پەکەکە لە ئەورووپا 30 ملیۆن یۆرۆیە

داهاتی ساڵانەی پەکەکە لە ئەورووپا 30 ملیۆن یۆرۆیە


سەرەڕای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا پەکەکەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام پەکەکە چالاکییەکانی لە سەرانسەری ئەورووپا ئەنجام دەدات و داهات بۆ خۆی کۆدەکاتەوە.


بەپێی زانیاريی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی تورکیا، پەکەکە جگە لەو داهاتەی لە ئەنجامدانی چالاكییەكانی دەستی دەکەوێت، ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سویسڕا، نەمسا، هۆڵەندا، بەلجیکا، سوید، نەرویج و دانیمارک کۆ دەکاتەوە.


پەکەکە رێکخراويكى بەناوى "مانگی سووری کورد" دامەزراندووە بۆ کۆکردنەوەی داهات و نووسینگەی لەو وڵاتانە کردووەتەوە .


رێکخستنەکانی سەر بە پەکەکە لە سەرانسەری ئەورووپا ساڵانە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لەژێر ناوی "بەخشین" کۆدەکەنەوە. ئەو کەسانەیش ئامادە نەبن ئەو هاوکارییە بدەن هەڕەشەیان لێ دەکەن، ئازاریان دەدەن و لەکارەکانیان دووریان دەخەنەوە.



بڕی ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە بەشێکی بۆ رێکخراو و کۆمەڵە و دەزگا راگەیاندنەکانیان لە ئەورووپا خەرج دەکرێت، بەشێکی دەنێردرێت بۆ قەندیل و بەشەکەی دیکەیشی پێداویستی سەربازی و لۆجیستیکی بۆ پەکەکە پێ دابین دەکرێت.
BAS NEWS-
Top