بەوێنە.. سیدەکان بەھەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەڵامی سروە عەبدلواحید دەدەنەوە

بەوێنە.. سیدەکان بەھەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەڵامی سروە عەبدلواحید دەدەنەوە




ئەمڕۆ یەکشەممە، ھاووڵاتییان ء کەسوکاری شەھیدانی دەڤەری سیدەکان، دژ بەو سوکایەتییانەی سروە عەبدولواحید، بەرامبەر بەخێزانی شەھیدان، گردبونەوەیەکی ناڕەزایان ئەنجام دا.

مەھدی داود، چالاکوانی مەدەنی سیدەکان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/12/2016 بۆ ئیدانەکردنی لێدوان و سوکایەتییەکانی پەڕلەمانتاری گۆڕان، سروە عەبدلواحید، کە ئەو بێ ڕێزیانەی بەرامبەر بە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان کرد، بە بەشداری ھاووڵاتیان، کەسوکاری شەھیدان، پێشمەرگە، ڕێَکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لاوان و قوتابیان، لە سەنتەری شارەدێی سیدەکان، گردبونەوەو ڕێپێوانێک سازکرا".


ئەو چالاکوانە، گوتیشی: "بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، وەک وەڵامێک بۆ ئەو پەڕلەمانتارەی گۆڕان، بەشداربوانی گردبونەوەکە داوایان کرد، سنوورێک بۆ ئەو دەنگە نەشازانە دابنرێت، کە بێ ڕێزی بە خوێنی شەھیدان و پیرۆزییەکانی گەلی کوردستان دەکەن".


KDP-
Top