چەند شتێک لەبارەی دوو گیانیه‌وه‌ دەگوترێن و راست نین

چەند شتێک لەبارەی دوو گیانیه‌وه‌ دەگوترێن و راست نین
ھەندێک ئەفسانە ھەن کە دەربارەی سکپڕیی دروستکراون، بەڵام راست نین و ھەندێکیان زیانیان ھەیە. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو ناڕاستییانە:

١.بەشی دوو کەس بخۆ، خۆت و کۆرپەکەت: زۆر خواردن باش نیە، چ لەکاتی سکپڕییدا بێت یان کاتی ئاسایی، راستییەکەی پسپۆڕان پێیانوایە کە ژنی سکپڕ تەنیا ٣٠٠ کالۆری زیاتر پێویستی بە خواردن ھەیە لە ژنی ئاسایی، کە رێژەیەکی زۆر کەم خواردنە.

٢.سێکس مەکە: ئەوە ھەڵەیە کە دەوترێت سێکس کردن لەکاتی سکپڕییدا خراپە، پسپۆڕان پێیانوایە ئاساییەو کۆرپەکەت پارێزراوە، تەنیا زیانێک کە ھەیبێت ئەوەیە کە گەر نەخۆشییەکت ھەبێت و لە رێی سێکسەوە بگوێزرێتەوە، ئەوا بۆ کۆرپەکەت خراپە سێکس بکەیت.

٣.قژ رەنگ مەکە: راستییەکەی قژ رەنگکردن گەر زیانێکی ھەبێت، ئەوە ھی سکپڕیی نیەو ھیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر کۆرپەکەت نابێت.

٤. واز لە قاوە بێنە: ھەندێک کەس ناتوانن بەبێ قاوە بژین بەڵام کاتێک سکپڕ دەبن پێیاندەوترێت وازی لێبھێنن، ئەمە راست نیەو قاوە ھیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر سکپڕان نیە.
PAYAMNER -

Top