سودەکانی شێلانی پێستی سەر

سودەکانی شێلانی پێستی سەر
شێلانی پێستی سەر ھاوکارە لەگەشەکردنی قژو پێدانی گەشەو چالاکی بە پێستی سەر ئەوە جگە لەڕۆڵبینینی لەکەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

شێلان ھاوکارە لەچالاککردنی سوڕی خوێن لەپێستی سەردا کە دەبێتە ھێورکردنەوەی ڕەگی قژ و پێشوازیکردن لەئۆکسجین و مادە خۆراکییە پێویستیەکانی کە تەندروستن بۆ قژ، زۆربونی سوڕی خوێن بۆ ڕەگی قژ ڕێگە دەگرێت لەھاتنە ناوەوەی قژ لەھەنگاوەکانی پشودا، پاش ھەنگاوی پشو قژەکە دەکەوێتە خوارەوە بۆ ئەوەی موەیەکی تازە گەشە بکات، ھەروەک پارێزگاری لەچڕبونی قژەکە دەکات.

ھەروەھا بەکارھێنانی جۆرێک لەزەیتەکان لەکاری شێلاندا ، وەک "زەیتی درەختی چا یان زەیتی ئەلفندەری کڕێش، ڕۆنی نەعناع یان ڕوز ماری بۆ قژی ھەڵوەریو، ڕۆنی گوڵ و بابونج بۆ قژی وشک " ھاوکارە لەچارەسەری کڕێش و وشکبونەوەی قژو موخۆرکە.

ڕیگەکانی شێلانی پێستی سەر :-

- دانیشتن لەشوێنێکی ئاسودەو ھێمن، بۆ پارێزگاریکردن لەتەرکیزو دورکەوتنەوە لەکاری بێزراوەکان.

- بەکارھێنانی ھەردو دەست و پەنجەکان لەنیوەی ھەردولای سەر .

- بە سەری پەنجەکان پەستان دەخرێتە سەر ھەردولای سەر و پاشان ڕاگرتنی لەگەڵ ھەناسەدان و ھەناسەدانەوە لەکاتی ڕاگرتنی پەستانەکە.

- گواستنەوەی پەنجەکان بۆ ناوچەیەکی تری قژەکە و دوبارەکردنەوەی پەستان و پاشان ڕاگرتنی.

- بەردەوامبونی جوڵەی پەنجەکان بە ھەمان ڕێگە لەسەر ھێڵی نیوەی سەر بەڕوی قوڵایی.

- کاتی گەشتن بۆ قوڵایی، جوڵەکە دوبارە دەکرێتەوە بە ڕوی لای کەی تردا بەھەمان ڕێگە.

- ئەو کارە نزیکەی ١٠ جار دوبارە دەکرێتەوە.

لەکاتی بەکارھێنانی زەیتی قژ، زەیتەکە دەکرێتە سەر پەنجەی دەستەکان و پاشان بەشێوەیەکی بازنەیی و لەسەر خۆ دەست دەکرێت بەشێلانی پێستی سەر،پاش کۆتایھاتنی شێلانەکە قژەکە بە خاولییەکی گەرم لول بکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک وازی لێبێنە، بۆ قژێکی وشک دەتوانرێت ماوەیەکی درێژتر پێوەی بمێنێ، لەپاشاند دەست دەکرێت بە شتنی قژەکە.




PAYAMNER -
Top