وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەسەر پێوەندیی نزیکی وڵاتەکەی و سعوودیا کردەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەسەر پێوەندیی نزیکی وڵاتەکەی و سعوودیا کردەوە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بووریس جۆنسۆن کە سەردانی سعوودیەی کردووە، جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێوەندیی نزیکی نێوان وڵاتەکەی و سعوودییە کردەوە.



جۆنسۆن لە پرێسکۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیا، گوتی: من بۆ ئەوە لێرەم جەخت لەسە پێوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات بکەمەوە، دۆستایەتییەک کە دەبێ پەرەی پێبدرێت و بەهێز بکرێت.

چەند رۆژ لەمەوبەر ماڵپەڕی رۆژنامەی گاردیەن گرتەڤدیۆییەکی وەزیری دەرەوەی بەریتانیانی بڵاوکردبۆوە کە لە کۆبوونەوەیەکی نێودەڵەتیدا گوتبووی: ئیران و سعوودیا لەناوچەکە شەڕی بە وەکالەت لەنێوان شیعە و سوننەدا دەکەن.
PAYAMNER -
Top