عەبدوڵای موھتەدی: سیاسەتی تره‌مپ بەرامبەر ئێران دژوار دەبێت

عەبدوڵای موھتەدی: سیاسەتی تره‌مپ بەرامبەر ئێران دژوار دەبێت
سەرکردەی حیزبێکی کوردستانی خۆرهه‌ڵات ڕاێده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەرێکی زۆر ھەیە دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ململانێ و سەختییەکی زۆر بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکار بھێنێت.



عەبدوڵا موھتەدی، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لەلێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند:" ھیچ کەس نازانێ ھەڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەرێکی زۆر ھەیە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران پەیوەندیەکی ئاسایی نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی ئەوە دەکرێت، ئەو سەرۆکە تازە ھەڵبژێردراوەی ئەمریکا سەختی و ململانێیەکی توند بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکار بھێنێت.



گوتیشی:" بە بۆچوونی من، به‌ڕۆشتنی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا، مانگی ھەنگوینی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتای پێ دێت".



ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ پێنچ کەسایەتی بەھێز بۆ پۆستە ھەستیارەکان ھەڵبژێردراون و کاریگەری گەورەیان ھەیە بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەتایەبتی(مایک بنس) جێگری سەرۆکى ئەمریکا، ھەروەھا وەزیری بەرگری و سەرۆکی سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمنی نەتەوەیی ئەمریکا، ئەمانە ھەمووی سیاسەتی دژ بە ئێران بەکاردەھێنن.
PAYAMNER -
Top