مامۆستایەکی ناڕازی: خۆپیشاندانەکان دەستی حزبی تێکەوتووە
ئاوات ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: “چووینه نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، هەموویان پشتیان تێکردین، دواتر گۆڕانیش زانی لەدەست دەرچووین، بازیان هەڵدایه ناو خۆپیشاندانەکان”.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “ئێمه ڕێزمان هەيه بۆ تەواوی سیاسییەكانی كوردستان، به دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆنیشەوە، کارمان بەسیاسەت نییە، گیرفانمان به تاڵه". بۆیە دەڵێت: ”باوەڕم به خۆپیشاندانیش نەما، چونکه چنگی سیاسییەکانیشی تێکەوت، سفر بەدەستەوه”.
باسنيوز
