کوردستانی ڕۆژهەڵات.. لە یەک مانگدا 15 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون

 کوردستانی ڕۆژهەڵات.. لە یەک مانگدا 15 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون
ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی مانگانە بڵاو دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەو ناوەندە لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا سزای سێدارەی 15 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.



بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا سزای سێدارەی 15 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سەڵماس، ورمێ، مەهاباد، قوروە و قەزوێن بەڕێوە چووە کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا 9 حاڵەت زیادی کردووە.



ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە شێوەی خوارەوەیە:



1ی نۆڤەمبەر 2016: ئیرەج محەمەدی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



2 ی نۆڤەمبەر 2016: دەروێش مونەزەمی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



2 ی نۆڤەمبەر 2016: شوعەیب حاتەمی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



2 ی نۆڤەمبەر 2016: فەرهاد ئەحمەدی خەڵکی سنە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



7 ی نۆڤەمبەر 2016: ڕەحیم محەممەد‌پور خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.



7 ی نۆڤەمبەر 2016: مێهدی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەبەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.



7 ی نۆڤەمبەر 2016: محەممەد رەسوڵ حەیدەری خەڵکی قوروە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لەبەندیخانەی قوروە لەسێدارە درا.



7 ی نۆڤەمبەر 2016: بابەک حەسەن زادە خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لە بەندیخانەی قوروە لەسێدارە درا.



14 ی نۆڤەمبەر 2016: عارف ئیسماعیلی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



14 ی نۆڤەمبەر 2016: مەحکووم خدری خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



14 ی نۆڤەمبەر 2016: کەرەم قولی زادە خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



14 ی نۆڤەمبەر 2016: فایق عابدی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ” لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



14ی نۆڤەمبەر 2016: جەواد ئەسغەری خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.



24 ی نۆڤەمبەر 2016: جەمشید تەهامی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان" لە بەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.



بەپێی ڕاپۆرتەکە 13 حاڵەت لەو 15 حاڵەتە واتە 87%ی بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەسیدارە دراون و 2 حاڵەتیش واتە 13% بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست" لەلایەن دەسگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.



هەروەها 8 کەس لەو هاووڵاتیانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی ورمێ بوون و شارەکانی سەردەشت، مەهاباد و قوروە بە 2 حاڵەت و شاری سنەش بە 1 حاڵەت لە پلەکانی دواتر جێیان گرتووە.








باسنیوز
Top