رێکخراوی ئەکتدی مرۆیی ھاوکاری گەیاندە خێزانی ئاوارەی خانەقین
ریکخراوی ئەکتدی مرۆیی بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی خانەقین ھاوکاریان گەیاندە 714 خێزانی ئاوارەی كه مپ وه ند 1 لە شاری خانەقین و ھاوکاریەکانیش بریتی بوون لە چەندین جۆر خواردن.
لەمبارەیەوە "عسام عەبدوڵا" بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی خانەقین بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رێکخراوی ئەکتدی مرۆیی بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکەمان ھاوکاری گەیاندە 714خێزانی ئاوارەی گەڕەکی ئەرکوازی لە شاری خانەقین و ھاوکاریە کانیش بریتی بوون لە: ٣٠کێلۆ ئارد و ١٥کێلۆ برنچ و ٥ کيلۆ شەکر و ٥ کيلۆ باقلە و ٥ کيلۆ ساوار و ٧٥٠ غرام خویَ و ٥ لتر زەیت بۆ ھەر خێزانیک لەو 714 خێزانە ئاوارە .
رێکخراوی ئەکتدی مرۆیی ھەڵمەتێکی فراوانی بۆ ھاوکاری ئاوارەکان خانەقین دەست پێکردووە و بەردەوامە لە ھاوکاری کردنی ئاوارەکان ئومێد دەکەین لە زووترین کاتدا ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
payamner-
