شه‌ڕڤانان قۆناغی دووه‌می كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌یان راگه‌یاند
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌یان له‌باكوری سوریا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌یان ناوچه‌ی گرنگ‌و ستراتیژییان كۆنترۆڵكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كیه تێیدا، له‌كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (توڕه‌ی فورات)یان راگه‌یاند، به‌ئامانجی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له‌سوریا‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات كه یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كیه لێ له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیونی توره‌ی فورات بو گوشه‌گیری شاری ره‌ققه و رزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره راگه‌یاند.
له‌و كۆنگره‌یه رۆژنامه‌وانیه‌دا له‌ناوچه‌ی سلوك-ی كانتۆنی كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان، عه‌مید ته‌لال سلو وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌و تێیدا ئاشكرایكرد، هێزه تایبه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو هێزێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی وت كه چه‌ك‌و ته‌قه‌منییان نوێیان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، 5ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد له‌دوو میحوه‌ره‌وه (عه‌ین عیسا‌و سلوك) له باكوری ره‌ققه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیونی توڕه‌یی فورات، به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕڤانان توانییان ده‌یان گوند‌و كێڵگه له‌ده‌ست داعش رزگاربكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌روبه‌ری زیاتر له 500 كیلۆمه‌تر.
پارێزگای ره‌ققه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمیی له‌ساڵی 2008دا 191 هه‌زارو 784 كه‌س بووه‌و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا‌و داگیركردنی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2013دا ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنتڕۆڵ كرا‌و له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014وه كه‌وته ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
گرنگی ره‌ققه ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوان شاره گه‌وره‌كانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته نێوان شاری حه‌له‌ب كه به‌پایته‌ختی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سوریا‌و شاری موسڵ‌و به‌غداد، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریا له پارێزگای ره‌ققه‌یه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات، حكومه‌تی سوریا له‌رابردودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به نه‌وت‌و گاز.
هه‌روه‌ها ره‌ققه بۆ داعش ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، چونكه سنوری پارێزگاكه ده‌گاته سنوری وڵاتی توركیا.
xandan-
