كۆمه‌ڵی ئیسلامی: چاوه‌ڕێین هه‌رێم به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ی عیراق بكات
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017ی عێراقدا بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی هه‌رێم و فرۆشتنی نه‌وته‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر و ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا، تێیدای تاوتوێی دۆخی هه‌رێمیان كرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه میدیاكانی ئه‌و حزبه بڵاویانكرده‌وه.
له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی عیراقه‌وه ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه "چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2017عێراقدا بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی هه‌رێم و فرۆشتنی نه‌وته‌وه هه‌یه".
به‌پێی مادده‌ی هه‌شت له یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017، پشكی سه‌دا 17 هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌و جكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق بكات و له‌گه‌ڵ 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی دیكه له نه‌وتی هه‌رێم، هه‌ر له‌هه‌مان ماده‌دا هاتوه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم، پێش هه‌ر خه‌رجیه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بدات له‌و بودجه‌یه‌ی ساڵی 2017 بۆی دیاریكراوه له بودجه‌ی به‌كاربردن.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ردانی وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵ گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه‌و ئومێدیان خواستووه، هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم‌و ده‌ربازكردنی بده‌ن له‌دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئێستا.
وه‌فدی پارتی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی‌یان كرد، له‌نێویاندا كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی گفتوگۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم دوابه‌دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان تاوتوێی كاراكردنه‌وه په‌رله‌مان‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ‌و دانانی كه‌سێك بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
xandan-
