ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە پەیامێکیدا، پیرۆزبایی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆز دەکات و ھیوا دەخوازێت کە ئەم یادە ببێتە ھۆکارێک بۆ یەکڕیزیی ھەموو لایەنەکان و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا ئەمڕۆ شەممە 10/12/2016 کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێیدا ھاتووە: "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەدەوە دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان دەکەین".
لە پەیامەکەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ھیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھۆکارێک بۆ یەکڕیزیی ھەموو لایەنەکان، خۆشگوزەرانی، ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەموو ئەو نەھامەتییانە بڕەوێنێتەوە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەسەر گەلانی عێراق بەگشتی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان بەتایبەتی، ھێنراون و ببێتە ھۆکاری نەمانی تیرۆر و تیرۆرستان لە کوردستان، عێراق و ھەموو جیھان".

ھەر لەو پەیامەدا، ھاتووە: "لەم بۆنە پیرۆزەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی بەرگریکردن لە کوردستان و پاراستنی ھەموو پێکھاتەکان لە تیرۆر و تیرۆریستان دادەنوێنین، لە خوای گەورە دەخوازین گیانیان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات".
bas news _
Top