نوێنەری ئێزديیەکان: بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال هاوپەیمانان لەسەر هێڵن

 نوێنەری ئێزديیەکان: بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال هاوپەیمانان لەسەر هێڵن
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکانی بۆ وەدەرنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال بەردەوامە و دەڵێت: "هاوپەیمانانیش لەگەڵ بەجێهێشتی پەکەکەن لە شنگال".

شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “هەموو هەوڵەکان بۆ جێهێشتنی شنگال لەلایەن پەکەکەوە بەردەوامە و ئێستاش هاوپەیمانان هاتوونەتە سەرخەت و دەیانەوێت پەکەکە ئەو شارە چۆڵ بکات و پێشیان خۆشە ئەو شارە چۆڵ بکرێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەداخەوە خەریکە پەکەکە گوێ بە داواکاریی هیچ لایەنێک نادات و کار دەکات بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی شارەکە".

دوای هێرشەکەی داعش بۆ سەر شاری شنگال لە 3\8\2014، هێزەکانی پەکەکە، بە بیانووی پاراستنی خەڵکی دەڤەرەکە، خۆیان گەیاندە چیای شنگال لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ و تێیدا جێگیر بوون، تاوەکوو ئێستاش لەو ناوچەیە نەکشاونەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدییان و کەسایەتییە کوردە ئێزدییەکان داوای دەرچوونی ئەو هێزەیان کردبوو.














باسنیوز
Top