ئه‌مریکا: پێویستە په‌که‌که چه‌ک دابنێت
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مارک تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گوتوویە "ئەوان نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا دەربڕیوە و داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن کە چەکەکانیان دابنێن."
مارک تۆنەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد "داوا لە پەکەکە دەکەین کە چەک دابنێت تاکوو ئەو تورکانەی بەهۆی توندوتیژی و پێکدادانەکانەوە ناچار بە جێهێشتنی ماڵەکانیان کراون، بگەڕێنەوە."
مه‌به‌ستی مارک تۆنر له ده‌سته‌واژه‌ی تورک خه‌ڵکی ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بووه که کورد زمانن و ئه‌مریکا به تورک ناویانی بردووه و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ڕه‌وته کوردییه‌کانی تورکیا لێ که‌وته‌وه.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژەی به‌وه کرد که دەیان هەزار هاووڵاتیی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)وە ماڵەکانی خۆیان جێ هێشتووە.
له‌و کاته‌وه شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له ساڵی 1984ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێستا زیاتر له40 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە مانگی تەمووزی ساڵی 2015ەوە پاش هەڵبژاردنەکانی تورکیا و پشێوی و ئاڵۆزییەکانی تورکیا، جارێکی دیکە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و تورکیا تووشی گرفت و و شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە دەستی پێ‌کرد و بە سەدان کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی.
باسنيوز
