نەجیبه نەجیب: بەغدا ئەو مادانەی تایبەت بە ھەرێمن لە پڕۆژە یاسای بودجە لە بەرژوەندی خۆی داڕشتووە
ئەندامێکی لیژنەی وەبەرھێنان و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو مادانەی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ھەیە، لە بەرژوەندی حکومەتی ناوەند داڕێژراون، بەجۆرێک چەندین مەرج بۆ ھەرێم دانراوە ، دواتر بەغدا سەرپشک کراوە لە خەرج کردنی بەشە بودجەی ھەرێم.
"نەجیبە نەجیب" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئەومادانەی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ھەیە لە بەرژوەندی حکومەتی ناوەند داڕێژراون بەجۆرێک چەندین مەرج بۆ ھەرێم دانراون دواتر بەغدا سەرپشک کراون کە بودجەکە خەرج بکرێت، لەوانە نەوتی کەرکوک و ھەرێمیش جیاکراوتەوە، کە پێویستە ھەرێم رۆژانە ٣٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک رادەستی سۆمۆ بکات و دواتر پێویستە ھەرێم ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی خۆی رادەستی سۆمۆ بکات و جگە لەوەش باسی لەوە کردووە کە پێویستە ھەرێم لەو بودجەیە مووچەی فەرمانبەران بدات سەرەتا پێش ئەوەی بۆ ھەر کارێکی دیکە خەرجی بکات کە ئەمەش شەرمەزاریە ئەو برگەیە تێدا دانراوە، چونکە کاری حکومەتی عێراق نیە باس لەوە بکات ھەرێم چی لە پارەی خۆی بکات.
نەجیبە نەجیب گوتی: ھەرێمی کوردستان پابەند دەکات نابێت لەو رێژەیە کەمتر بێت رادەستی سۆمۆ دەکات، چونکە رەنگە کێشەیەکی تەکنیکی دروست بێت و ھەرێم نەتوانی نەوتیان رادەست بکات ئەوکات ھەرێم بێ مووچە دەمینێتەوە، لەبەر ئەوەی باس لەوە دەکات دوای ئەو ھەموو مەرج ئینجا بەغدا بەپێی ئەو بڕە نەوتی رادەستی بەغدا کردووە پارە بۆ ھەرێم رەوانە دەکات کە ئەمەش جۆرێکە لە کڕینی نەوتی ھەرێم.
وتیشی: بۆ ھێزی پێشمەرگە تەنھا ئاماژە بەوە کراوە لە بودجەی ھێزەکانی وشکانی بەشێکی بە ھێزی پێشمەرگە دەدرێت بەبێ ئەوەی ھیچ بڕێک دیاری بکرێت کە لەمەش ھێزی پێشمەرگە بێبەش کراوە.
باسی لەوەشکرد، ھەر لایەنێک پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبێت لایەنەکەی دیکە دەتوانی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر لایەنەکەی دیکە تۆمار بکات.
payamner-
