هەڵەبجە.. نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
رۆژی پێنجشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2016، زۆربەی هاووڵاتییانی سەید سادق نەوتیان بەسەردا دابەش کرا و ئەو کەسانەی دانیشتووی ئەو شارەشن بەڵام کۆبۆنیان هی سلێمانی، پێنجوێن و عەربەتە، دەتوانن هەر لە سەید سادق وەری بگرن.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی سەید سادق، دەست بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەکرێت.
باسنیوز
