لە کوردستان کارگەیەکی پێشکەوتووی درووستکردنی ئارد نییە
حاجی عوبێد بازرگانی ئارد لەو شاری ھەولێر "لە ساڵانی نەوەدەكان لە ھەولێر ئارد لەناوخۆ دروست دەكرا، بەڵام ئێستا زۆربەی ئارد لە دەرەوەی دێت، 95% ئاردی ھەرێمی كوردستان لە توركیاوە ھاوردە دەكرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە لە کۆی3 ملیۆن و 311 ھەزار دۆنم زەوی کە تەرخانکراوە بۆ چاندنی گەنم لە ھەرێمی کوردستان، کەچی تا ئێستا نە توانراوە پارچەیەک زەوی تەرخان بکرێت بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی تایبەت بە ردوستکردنی ئاردی نان، تا لەو رێگایەوە بتوانرێت سوود لەبەرھەمی ناوخۆ وەربگیرێت و ھەلی کاریش بۆ ھەزاران کەس بڕخسێنرێت.
k24 -
