لەسەر قسەی پەرلەمانتارێکی گۆڕان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵا لەدژی پەرلەمانتارێکی گۆ
دكتۆر(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، بودجه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كراوه بودجه‌یه‌كی سیاسییه نه‌ك بودجه‌یه‌كی یاسایی. بودجه‌ی عێراق له پشت په‌رده‌وه و له‌لایه‌ن كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و فڕاكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌وه ئاماده كراوه، ویستوویانه به جه‌ماوه‌ری خۆیان بڵێن كارێكمان كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێوه و بیكه‌ن ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیان، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی وا نییه.''
به‌گوێره‌ی ڕوانگای (كه‌ره‌م)، هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی بفرۆشێته موزه‌مبیق داهاتی زیاتری ده‌بێت له‌وه‌ی عێراق باسی ده‌كات، ''له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی بودجه‌ی ئه‌مساڵ پرسێكی سیاسی بوو و له خه‌می فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌دا نییه''، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له به‌غدا باوه‌ڕی وایه ''به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و گوشاره جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نه، ئه‌وان بودجه‌ی عێراقیان به‌وشێوه‌یه تیپه‌ڕاند، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مێژوو خاڵێكی سپیی تۆمار كرد له‌وه‌ی به‌رگری له هێزی پێشمه‌رگه و بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی بۆهه‌رێمی كوردستان.''
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌وانیش نه‌وت و داهاتی خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌وها كێشه‌كه هه‌ر چاره نابێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، به‌غدا ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كات كه لای خۆی تۆماری كردوون، ئه‌وه‌ش ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه، كه‌سیش ناتوانێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند به یاسای بودجه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ری قه‌رزدار ببێته‌وه.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) هه‌روه‌ها گوتی "بودجه ته‌نیا مه‌وره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی ده‌كات حكوومه‌ته، هیچ ساڵێكیش عێراق یاسای بودجه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه.. هه‌موومان له‌بیرمانه (نووری مالیكی) به ته‌له‌فۆنێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری داراییی عێراق بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، جا بۆیه پێویسته رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و، رێككه‌وتنی نوێی نه‌وت له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی)دا بكرێت، ئینجا ڕێكبكه‌ون یان نا، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پێشنیازی پڕۆژه‌كه‌ی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان موزایه‌ده‌ی سیاسییه و له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌بووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕووخێنن و قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر بكه‌ن.''
نوێنه‌ره‌كه‌ی كورد كه به‌غدا ئه‌وه‌یشی گوت كه ''هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌موو نه‌وتی خۆی به داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كانیشه‌وه راده‌ستی به‌غدا بكات ئینجا چاوه‌ڕێ بكه‌ین به‌غدا بڵێ پاره نییه، ئاخر ئه‌وه كاره‌ساته به‌سه‌رماندا دێت، ئێ عێراق خۆی پاره له بانكی ناوه‌ندی راده‌كێشێ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی، باشه ئه‌گه‌ر عێراق راست ده‌كات پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی به‌شی خه‌ڵكی كوردستانیشی تێدایه، بۆچی ناینێرن؟.''
KDP
