شێخ جەعفەر: قسەکانی سروە عەبدولواحید دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی و خیانەتەوە

 شێخ جەعفەر: قسەکانی سروە عەبدولواحید دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی و خیانەتەوە
فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەداتەوە و دەڵێت: “قسەکانی سروە عەبدولواحید دەچێتە خانەی خیانەتەوە”.

شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وەڵامی قسەکانی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان کە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەی بە “خۆفرۆشتن” تۆمەتبار کردبوو. ڕایگەیاند: "سروە عەبدولواحید لە ڕوانگەی خۆیەوە سەیری ژنی پێشمەرگە دەکات، هەقە مێژووی خۆی و خانەوادەکەی بخوێنێتەوە، قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی و بێ شەرەفی و خیانەتەوە”.

شێخ جەعفەر کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئێستا دەپرسین، سروە خۆی کێیە تا تۆمەتی لەشفرۆشی بخاتە ئەستۆی ژنی پێشمەرگە؟ ئەم قسەیەی لە کوێوە هێناوە؟".

دووپاتیشی کردەوە: “کەسانی وەک سروە عەبدولواحید، لە کوردستان نەک جێگایان نابێتەوە، بەڵکو هەر کەسێک زەڕەییەک هەستی نیشتیمانپەروەی و ئەخلاقی سیاسی هەبێت، باسی پێشمەرگە و خانەوادەی پێشمەرگە بە خراپی ناکات".















باسنیوز
Top