د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون ده‌ڵێ، نابێته‌وه پارێزگار و گۆڕانیش كێشه‌ی نێوخۆیی هه‌یه
پارێزگاری مۆڵه‌تدراوی سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، گۆڕان هێشتا به‌شێكه له حكوومه‌ت و به فهمی لێی نه‌كشاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا له حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانییشدا ئاماده‌ییان هه‌یه، كه‌واته ئه‌م بهشدارییهیان به شێوه‌یه‌كی (ضمنی) دداننانه به سه‌ریكی هه‌رێمی كوردستاندا.
(د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) هه‌روه‌ها ددانی به‌وه‌دا نا كه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه تێیدا متمانه درا به پارێزگاری نوێ كه (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) كاندیده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو و، لادانی (ئه‌كره‌م شه‌ریف) له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن به‌بێ ویستی خۆی، زۆر نایاسایی بوو.
(د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) به ئێن ئاڕ تیی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرا و دواجار سه‌رینه‌گرت، یه‌كێتیی نیشتیمانی له پێناو وابه‌سته‌بوون به به‌ڵێنی ڕێككه‌وتنی سیاسیی له‌گه‌ڵدا بزووتنه‌وه‌ی گۆران‌دا بوو، ئه‌گه‌رنا پڕۆسه‌یه‌ك بوو ته‌واو نایاسایی بوو.
ئه‌و هه‌روه‌ها ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه، له ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ودا نه‌بووه ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی پارێزگار بدا به جێگره‌كه‌ی كه گۆڕانه.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به فه‌رمی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كرده‌وه‌دا هیچی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وا ئه‌و جارێكی دی نابێته‌وه به پارێزگاری سلێمانی و، پێویسته یه‌كێتی به دوای كاندیدێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌و پۆسته.
kdp-
