ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌كات

ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌كات

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە کرد و ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش پەیامێکی ئاراستەی بارزانی کرد.

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی گەورەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی ھیوای خواست سەرۆک بارزانی لە خەم و ناخۆشی بە دوور بن.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بن عەلی یەڵدرم، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیامەکەدا ھاتووە، بە خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچکردنی خوشکی بەڕێزتان پێم گەیشت رەحمەتی خوا لە سەر خوالێخوشبوو بێت و سەرەخۆشی لە جەنابتان و ھەموو ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەکەم.

خاتوو ئەقلیما مەلا مستەفا بارزانی خوشکی گەورەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رۆژی دوو شەممە رێککەوتی ٥ی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەوە لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد.

ھەر دوێنێ لە ناوچەی بارزانی شوێنی لە دایکبوونی بە خاک سپێردراو و ئەمڕۆ لە ھۆڵی بۆنەکان لە شارۆچکەی پیرمام یەکەم رۆژی پرسەکەی بە ڕێوەچوو.
payamner-
Top