هەولێکی مەترسیداری نووری مالیکی لە کوردستان ئاشکرا دەکرێت

هەولێکی مەترسیداری نووری مالیکی لە کوردستان ئاشکرا دەکرێت

پەرلەمانتارێک هەوڵێکی مەترسیداری نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکات و ڕای دەگەیەنێت: "ئاگاداری سەرجەم حزبە کوردیییەکان دەکەینەوە کە نەکەونە ئەو هەڵە مەترسیدارەوە".

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کورد لە لێژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “هەوڵێکی نووری مالیکی هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگای ڕێککەوتن لەگەڵ هەندێک حزبی کوردستانەوە، گەنجان کوردستان بۆ ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕابکێشێت و لە قۆناغی یەکەمدا، توانی ڕازییان بکات بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە، مالیکی پێشووتر نەخشەیەکی هەبووە کە کورد لە سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراقدا بکاتە دەرەوە، کاتێک ڕێگری لەو هەوڵەی کرا، “ئیتر کەوتە سەنگەری کوردستانەوە". گوتیشی: "داواکارین حزبەکان نەکەونە ئەو هەڵەیەوە، چونکە ئەوەی لە بیرکردنەوەی نووری مالیکیدایە، مەترسیدارە".
payamner-
Top