چه‌كدارێكى توركمان له خورماتوو خۆى كوشت
چه‌كدارێكى توركمانى فه‌وجى دووز له شارۆچكه‌ى خورماتوو، به‌هۆى كێشه‌ى خێزانییه‌وه به گولتله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆى هێنا.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕاى گه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه 7ى كانوونى یه‌كه‌مى 2016) چه‌كدارێكى فه‌وجی دووز، خۆى كوشت".
چه‌كداره‌كه ناوى (عه‌لى قاسم قادر)ـه و له‌دایكبووى ساڵى 1992ـه، له نه‌ته‌وه‌ى توركمانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ئاشكراشی كرد، كه چه‌كداره‌كه به‌هۆى كێشه‌ى خێزانییه‌وه په‌ناى بۆ چه‌ك بردووه و گولـله‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه.
bas news -
