ئێران: تیمێکی تیرۆریستی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەناو براون

 ئێران: تیمێکی تیرۆریستی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەناو براون
بە گوتەی ڕاوێژکاری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران، دوێنێ سێشەممە تیمێکی سێ کەسیی (تیرۆریستی و هەڵگەڕاوە لە دین) لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بەتەمای هاتنە ژوورەوە بوون، لەناو براون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فارس) حوسێن زولەفەقاری لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە "دوێنێ سێشەممە 2016 -12- 6 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەیەکی سنووری کوردستانی ڕۆژهەڵات توانیویانە تیمێکی سێ کەسیی تیرۆریستی و هەڵگەڕاوە لە دین، پیش ئەوەی کارێکی خراپکارانە بکەن، لەناو بەرن."

ئەو سەرچاوە ئەمنییەی ئێران ئاماژەی بە شوێنی ئەم رووداوە و وردەکارییەکانی نەکردووە، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا وەزارەتی ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران چەندین ڕاپۆرتیان لەبارەی دەستگیرکردن و لەناوبردنی چەندین تیمی تیرۆریستی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی باسی وردەکارییەکان بکەن.











باسنيوز


Top