سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری حللە دەکات
رۆژی پێنجشه‌ممه 24/11/2016 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری حلله 70 هاووڵاتیانی بێ‌تاوان شه‌هید و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
له‌وه‌ش دڵنیاین، كه كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان و پەلاماری له‌مجۆره دادی شكسته‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نادات و چاره‌نووسی تیرۆریستان سه‌رشۆڕی و له‌ناوچوونه.
KDP-
