ئێران ڕووبارى سیروان وشك ده‌كات

ئێران ڕووبارى سیروان وشك ده‌كات
سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ئێران به‌ كردار سه‌رقاڵى وشككردنى ئاوى ڕووبارى سیروانه‌ و به‌رپرسانى حكومه‌تی هه‌رێمیش كه‌مته‌رخه‌من و تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌.



عومه‌ر عینایه‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵى (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند "ماوه‌ى سێ ساڵه‌ حكومه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ كردار سه‌رقاڵى وشككردنى ڕووبارى سیروانه‌ له‌ ڕێگه‌ى دروستكردنى 4 به‌نداوه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا بێ خه‌م بووه‌ له‌ ئاست ئه‌و كرداره‌ى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌".



گوتیشی "ڕۆژى 14/11/2016 سه‌ردانى ڕووباره‌كه‌م كردووه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ى سازان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاوى ڕووباره‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ى 95% كه‌میكردبوو".



ڕونیشیكرده‌وه‌ "له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بۆ وشككردنى ڕووبارى سیروان نووسراوم ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق و كونسوڵگه‌ریی ئێران له‌ سلێمانى و باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ ئێران كردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌".
BAS NEWS-
Top