بەهزاد زێباری: پێویستە لەسەر لایەنەكان پێكەوە كۆ ببنەوە و بگەنە رێككەوتنێك
(بەهزاد زێباری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هیوادارین پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ببێتە دەرگایەك بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەر پێنج لایەنی سیاسی دەست بە كۆبوونەوە بكەنەوە لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ و، ئەمجارە گفتوگۆكان زۆر درێژە نەكێشن و بگەنە ئەنجامێكی باش، چونكە ئێستا دۆخەكە وەكو پێشوو نییە و خەڵك زۆر دۆخی ئابووری باش نییە" .
(زێباری) گوتیشی، ئەگەر لایەنەكان ئەمجارە هەنگاوی كردارییان نا، ئەو كات دیار دەبێت كە پەیامەكەی (بارزانی) شوێنی خۆی گرتووە، بۆیە پێویستە لەسەر لایەنەكان پێكەوە كۆ ببنەوە و بگەنە رێككەوتنێك.
ڕوونیشی كردەوە، لە پەیامەكەدا باسی دانانی كەسێك بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم كراوە و لە گفتوگۆكاندا ئەوە دیار دەبێت كە پارتی چ نیەتێكی هەیە، چونكە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم هەم سیاسی و هەم یاساییە و ههروا بێتهوه كەسێكی دیكەش بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان دابنرێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان بێنە پێشەوە و هاوكار بن.
دەشڵێ، پێویستە لایەنەكان بە زووترین كات كۆ ببنەوە و بە كەمترین ماوە بگەنە رێككەوتن و هەندێك بڕیار دەربكەن و بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، چونكە ناكرێت زۆر كات بخایەنێت.
KDP-
