مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه

 مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان، ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوەكه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ "دڵتەنگی خۆمان بەرامبەر بەكۆی ئەو تاوانانە دەردەبڕین، كە لەمێژووی دورو نزیكدا، لەكۆمەڵدا، بەهۆی هەمەلایەنەی كێشەكانی پەیوەندی دواكەوتووی كۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی‌ و ئاستی نزمی تێگەیشتن لەئازادییەكانی تاك، بەرامبەر بەژنان ‌و كچان كراون‌ ".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ :"لەرۆژی دژایەتیكردنی توندوتیژی ژناندا (كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌مڕۆ 25ى تشرینی دووه‌مى هه‌موو ساڵێك)، ئەو ژنانەی نایانەوێ چیدی كۆیلەی ڕۆحی ‌و دیلی بیری چەقبەستوی دەسەڵاتی باوكسالاری بن، ئەو ژنانەی نایانەوێ‌ جەستە‌و هزریان تیرۆر بكرێ‌، ئازادیی ‌و خەونەكانیان بنێژرێ، بەتایبەت ئێوەی ژنان ‌و كچانی هەڤاڵانمان لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئازایانەو ئازادانە، لەپاڵ ئەركی ئۆرگانەكانتاندا، دەبێ‌ لەخەباتی مەدەنی بەردەوام بن ‌و تێبكۆشن، هەتا سەرچاوەكانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان لەكوردستاندا بنەبڕ دەكرێن ‌و ئازادیی ‌و یەكسانیخوازی نێوان ژنان ‌و پیاوان، بەتەواوی دەچەسپێ.













باسنيوز
Top