سەرۆكی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی میرزا عەبدوڵڵا شەرەفکەندی دەکات
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی شەرەفکەندی لە مەهاباد..
هەواڵی كۆچی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی موکریان، میرزا عەبدوڵڵای شەرەفکەندی خەمباری کردم.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد دەکەم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مهسعوود بارزانی
