میرانی: ئامادەین لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێک دابنیشن.. زۆربەی لایەنەکان پێشوازیان لە پەیامەکە کردووە

 میرانی: ئامادەین لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێک دابنیشن.. زۆربەی لایەنەکان پێشوازیان لە پەیامەکە کردووە
(فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی پەیامەکەی (سەرۆك بارزانی)یەوە رایگەیاند، کە ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە زۆربەی لایەنەکانی بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازیان لە پەیامەکە کردووە.

(میرانى) گوتیشی: "وەکو پارتی ئامادەین لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێک دابنیشن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان".

لەمیانەی بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی (د. هۆشیار ئیسماعیل)، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "کە پێویستە لایەنە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جیدی بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە".
KDP-
Top