"ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی بەبێ ھیچ لێپرسینەوەیەک ئازادکران"

دوای ئەوەی ماوەی ١٠٠رۆژ لەزیندانەکانی پەیەدە گیرابوون بەبێ ئەوەی ھیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵ بکرێت، یاخود تاوانێکیان بەسەر ساخبێتەوە، ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا ئازادکرد، سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریاش دەڵێت، ئەوەی پەیەدە جۆرێکە لەتیرۆر بەرامبەر بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردی.

(خالید عەلی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو دووسەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سوریا بەناوەکانی (نەشئەت زازا) و (نافع عەبدوڵڵا) و ئەندامی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی لەسوریا (بارزان شێخ موس) ئازاد کران، ئەمڕۆش ژمارەیەکی دیکەی ئەندامانی ئەنجوومەن لەعامودا ئازادکران.

(عەلی) گوتیشی: "ئەوسەرکردانەی ئەوان ماوەی ١٠٠رۆژە لەزیندانەکانی پەیەدەدان و تاوەکو ئازادکراون ھیچ لێپرسینەوە و دادگایەکیان نەکردوون، تەنیا لەسەر بیرورای سیاسی گیراون و ھیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد ده‌شڵێت، لەئێستادا زیاتر لە٤٠ سەرکردە و ئەندامانی دیکەمان لەزیندانەکانی پەیەدە دان، ئەوەی پەیەدەش دەیکات جۆرێکە لەتیرۆر بەرامبەر بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردى کە ھیچی پرنسیپ و قانوونێک نیە و لەخۆرا خەڵک دەگرن و ئازاد دەکەن، ئەمەش بۆ ترساندنی رای جیاوازە و رێگا بەکەس نادەن لەدەرەوەی ئەوان سیاسەت بکات.
KDP-
Top