ژماره‌یه‌ك ئافرەتی دیکەی ئیزیدی له‌ موسڵ رزگاریان بوو

  ژماره‌یه‌ك ئافرەتی دیکەی ئیزیدی له‌ موسڵ رزگاریان بوو



رزگارکردنی ژن وکچانی ئێزیدی لەدەستی داعش بەردەوامە وشەوی رابردووش ١٨ژنی دیکە توانیان لەموسڵ خۆیان لەدەستی داعش رزگاربکەن.

قایمقامی قەزای شنگال مەحما خەلیل ھەواڵەکە بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس پشتراستکردەوە وگوتی، ئەوژنانەی کوردی ئێزیدی شەوی رابردوو توانیانە خۆیان لەدەستی داعش لەموسڵ رزگار بکەن وخۆیان بگەینە سنوری ھێزی پێشمەرگە .

گوتیشی: لەئێستادا ئەوئافرەتانە گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان ولەپارێزگای دھۆک بەکەسوکاری خۆیان شادبوونەتەوە.
PAYAMNER-
Top