یەکگرتووی ئیسلامی: نابێت كۆبوونهوهكانی ئهمجاره وهكو جارانی پێشوو بێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، پێویستە لایەنەکان بەزوویی کۆببنەوە وگفتوگۆکانیش زۆر درێژە نەکێشێت وبگەنە رێککەوتن وھەندێک بڕیاریش دەربکەن وجێبەجێ بکرێت و وەکو جارانی پێشوو نەبێت.
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەھزاد زێباری بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ھیوادارین پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ببێتە دەرگایەک بۆئەوەی جارێکی دیکە ھەرپێنج لایەنی سیاسی دەست بەکۆبوونەوە بکەن لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ وئەمجارە گفتوگۆکان زۆر درێژە نەکێشن وبگەنە ئەنجامێکی باش، چونکە ئێستا دۆخەکە وەکو پێشوو نییە وجیاوازی ھەیە وخەڵک زۆر دۆخی ئابوری باش نییە."
بەھزاد زێباری گوتیشی: ئەگەر لایەنەکان ئەمجارە ھەنگاوی کرداریان نا ئەوکات دیار دەبێت کە پەیامەکەشی شوێنی خۆی گرتووە، بۆیە پێویستە لەسەر لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە وبگەنە رێککەوتنێک.
زێباری ڕوونیشی کردەوە: لەپەیامەکەی سهرۆكی ههرێم باسی دانانی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم کراوە ولەگفتوگۆکان ئەوە دیار دەبێت کە پارتیی چ نیەتێکی ھەیە، چونکە پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەم سیاسی وھەم یاساییە وگۆرانیش کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دابنێت، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان بێنە پێشەوە وھاوکار بن.
وتیشی: پێویستە لایەنەکان بەزووترین کات کۆببنەوە وبەکەمترین ماوە بگەنە رێککەوتن وھەندێک بڕیار دەربکەن وبکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە ناکرێت زۆر کات بخایەنێت
PAYAMNER-.
