پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه چوار تۆمەتباری دەستگیر کرد
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێ: "به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، 4 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون"
ڕائید به‌ر‌زان عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ 24 /11/2016 ، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل، 4 تۆمه‌تبار ده‌ستیگر كران"
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی "دوو له تۆمه‌تباره‌كان به ناوه‌كانی (ب،ع،ف) ته‌مه‌ن 19 ساڵ و (ش.أ. أ) ته‌مه‌ن 15 ساڵ دانشتیووی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقن، به‌ڵام دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌یان به ناوه‌كان (م.ك،ك،) ته‌مه‌ن 17 ساڵ و (م.أ،أ) ته‌مه‌ن 18 ساڵ دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن."
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گوتیشی "هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه ماتۆرسكیلی هاووڵاتیانیان له شه‌ودا دزیوە و ئیستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێك خراوه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی یاسای (446.ی .س) به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."
BAS NEWS -
