پێنجوێن.. پڕۆژه‌ی قیڕتاوی ڕێگای سه‌ره‌كی پێنجوین - قزڵجه ده‌ستی پێ كرده‌وه
سه‌رباری ڕاگرتنی زۆربه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریی و ستراتیژییه‌كانی سنووری قه‌زای پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام ئێستا یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی سنووره‌كه، له‌بواری جێبه‌جێكردندایه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
زانا ڕه‌حمان، قائیمقامی شاری پێنجوێن، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له سنووری شارۆچكه‌كه‌مان، زۆربه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریی و ستراتیژییه‌كان وه‌ستاوه، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه كاركردن له‌پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن – قزڵجه ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه".
قایمقامی پێنجوین، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و پڕۆژه‌یه زۆر گرنگه، چونكه زیاتر له حه‌وت گوندی سنووره‌كه به‌سه‌نته‌ری ناو شاری پێنجوێنه‌وه، ده‌به‌ستێته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوان ڕۆژانه هاتوچۆی لێوه‌ده‌كه‌ن، كاركردنیش تیایدا به‌رده‌وامه و زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت".
گوتیشی: "جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وه‌ستانی، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا وه‌كو پاره هیچی بۆ سه‌رفنه‌كراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان ئه‌و كاره‌كه ده‌كه‌ن، بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش ئه‌مساڵ هیچ ئومێدێك نییه، پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی ناوچه‌كه‌مان كاركردن تیایاندا ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامین".
به‌پێی زانیارییانه‌ی كه ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی (پێنجوێن – قزڵجه) بڕی زیاتر له ملیارێك و 250 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
BAS NEWS -
