سوودان پێشنیارێک بۆ کێشەی کەمی کارەبا لە کوردستان دەخاتە ڕوو
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، کە لە پێگەی فەرمی وەزارەت بڵاو کراوەتەوە، تیایدا هاتووه: لەدیدارێکی نێوان هۆگر شاڵی، بریکاری وەزارەتی کارەبا و یاسین ئیسماعیل، سەرکونسوڵی گشتی وڵاتی سوودان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری باس لەهەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوودان کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، لەبواری کارەباو گۆڕینەوەی زانیاری بەتایبەت سەبارەت بەچۆنییەتی کۆنتڕۆڵکردنی زیاد بەکارهێنانی کارەباو دانانی پێوەری زیرەک، کە وڵاتی سوودان لەمبارەیەوە بەهاوشێوەی هەرێمی کوردستان دوچاری گرفتی کەمی کارەبا بووەو توانیویانە لە ڕێگەی دانانی پێوەرو کەمکردنەوەی زیادبەکارهێنانی کارەباوە کۆنترۆڵی کارەبا بکەن و ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکەن.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبایە:
لەدیدارێکی نێوان هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا و یاسین ئیسماعیل سەرکونسوڵی گشتی وڵاتی سوودان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری باس لەهەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوودان کرا.
لەبواری کارەباو گۆڕینەوەی زانیاری بەتایبەت سەبارەت بەچۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی زیاد بەکارهێنانی کارەباو دانانی پێوەری زیرەک، کە وڵاتی سوودان لەمبارەیەوە بەهاوشێوەی هەرێمی کوردستان دوچاری گرفتی کەمی کارەبا بووەو توانیویانە لەرێگەی دانانی پێوەرو کەمکردنەوەی زیادبەکارهێنانی کارەباوە کۆنترۆڵی کارەبا بکەن و ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکەن.
لەلایەن خۆشیەوە بریکاری وەزارەتی کارەبا وێڕای سوپاسی حکومەت و گەلی سوودان باسی لەهەنگاوەکانی ریفۆرم لەکەرتی کارەبای هەرێم کرد کە لەم پێناوەدا توانیویانە چاکسازیی بنەڕەتی بکەن لەسێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی خەرجیەکان.
لەتەوەرێکی دیدارەکەدا هۆگر شاڵی، ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پتەوکردن و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا بۆ ئەم مەبەستەش لەداهاتوودا هەوڵ دەدرێت پەیوەندییەکانی نێوان شارەزایان و تەکنیکارانی ئەو وڵات لەبواری کەرتی کارەبا بەهێز بکرێت و سوود لەئەزموون و شارەزایی وڵاتی سوودان وەربگیرێت بەتایبەت لەبواری کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی کارەبا.
