ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بۆ چارەسەریی کێشەی مامۆستایان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبینەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2016 -11- 24 دوای ئەوەی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبوونەوە، بڕیار دراوە بۆ جارەسەریی کێشەی مووچەی مامۆستایان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبنەوە.
ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجام داوە، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ماموستایانی ناڕازی و فەرمانبەران یاداشتێکی چوار خاڵییان پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە، ئێمەش لە کۆبوونەوەکەدا لەگەل ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ و ڕاوێژمان لەسەر خاڵەکانی ناو یاوداشتنامەکە کردووە."
گوتیشی: "داوامان لە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران کردووە، کاتێک بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دیاری بکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کۆ بینەوە، بۆ ئەوەی داخوازی و داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاڕاستەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین."
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی: "ئێمە گوشارەکانی خۆمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران چڕتر دەکەینەوە، بێگومان دەبێ ھەرچی زووترە کێشەی مامۆسایان و فەرمانبەران چارەسەر بکرێت."
باسنیوز
