سەرکردە عێراقییەکان مانەوەی پێشمەرگە لە ناوچە ڕزگارکراوەکان بە پێویست دەزانن

 سەرکردە عێراقییەکان مانەوەی پێشمەرگە لە ناوچە ڕزگارکراوەکان بە پێویست دەزانن
لە بەردەوامیی لێدوانی سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر گرنگیی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی ناوچە تازە ڕزگاربووەکاندا، پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ، پیشمەرگە پاراستنی بەشێکی گرینگی ناوچەکەیان لەئەستۆ گرتووە.



(یونادم یوسف کەننا) سەرۆکی کوتلەی ڕافیدەین و نوێنەری کریستیانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕزگارکردنی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا دا، جەخت دەکاتەوە کە ناکرێت ئەو هێزانە پاشەکشەیان پێ بکرێت، چونکە ئەوان پاراستنی بەشێکی گرنگی ناوچەکەیان لەئەستۆ گرتووە. هەربۆیە نابێت لەئێستادا باس لە کشانەوەی پێشمەرگە بکرێت.



(یونادم کەننا)، پێی وایە بە کشانەوەی پێشمەرگە، جارێکی دیکە داعش بەهێز دەبێت و بەو پێیەش بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەکە دروست دەبێت. ئەویش وەک وەڵامێک بۆ ئەو کەسانەی کە داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازە ڕزگارکراوەکان دەکەن.



لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی عەشایەری عەرەبی نەینەوا پشتگیریی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، ڕاستە ئەو ناوچانەی لەپێش داگیرکرانی مووسڵ ناکۆکییان لەسەربوو، بەڵام ئێستا ئەو شوێنانە بە خوێنی پێشمەرگە ڕزگار دەکرێن و بوونەتە بەشێک لە خاکی کوردستان".



(شێخ مەزاحم ئەلحویت) گوتەبێژی عەشایەری عەرەبی نەینەوا گوتی، ئێمە وەک عەشایەری ناوچەکە هەرگیز ڕەزامەندی نانوێنین جاریکی دیکە بگەڕیینەوە سەر حکوومەتی ناوەندیی بەغدا.



ئاماژەیشی بە کۆکردنەوەی 100 هەزار واژۆی دانیشتووانی ناوچەکە کرد بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
KDP-
Top