پۆلیسی ھەولێر: بکوژانی مامۆستا وشیار دەدەینە دادگا
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، کوشتنی مامۆستا مەلا وشیار ئیسماعیل، تاوانێکی قێزەونە و بە زووترین کات بکوژانی ئەو مامۆستا ئایینییە دەستگیر دەکەین و دەیاندەینە دادگا.
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، کوشتنی بەناھەقی مامۆستا مەلا وشیار ئیسماعیل لە ھەولێر، تاوانێکی فرە قێزەونە و ھەرگیز چاوپۆشی لێ ناکرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتیشی، کوشتنی ئەو مامۆستا ئایینییە بەڕێزە، تەنیا بۆ تێکدانی باری ئارام و سەقامگیری ھەولێرە و بە زووترین کاتیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێرەوە بکوژان دەستگیر دەکرێن و ناسنامەکەیان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
بە گوتەی لیوا عەبدولخالق، پۆلیس و ھێزە تەناھییەکان دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو تاوانە کردووەتەوە و ھەرچی زووە بکوژانی ئەو مامۆستا ئایینییە قۆڵبەست دەکرێن.
PAYAMNER-
