مەسیحیەکان ترسیان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان ھەیە و داوادەکەن پێشمەرگە بیانپارێزێت

نوێنەرێکی مەسیحیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مەسیحیەکان ترسیان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان ھەیە و ناگەڕێنەوە گەر دڵنیا نەبن لەلایەن پێشمەرگە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەپارێزرێن.

"وەحیدە یاقۆ ھورمز" نوێنەری مەسیحیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "زۆرینەی ناوچەکانی مەسیحیەکان لە دەشتی نەینەوا خاپورکراون و گومان دەکرێت بەشێکی لەلایەن سوپای عێراق دوای رزگارکردنی سوتێندرابن و لەئێستادا خەڵک تەنھا سەردانی ناوچەکانیان دەکات و ناگەڕێنەوە و ئامادەش نین بگەڕێنەوە بەوشێوەی ئێستا."

وەحیدە یاقوھورمز گوتی: ھۆکاری نەگەڕانەوەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە متمانەیان بە سوپای عێراق و خەڵکی ناوچەکە نیە، چونکە پێشتر عەرەبەکانی ناوچەکە ئەوانیان رادەستی داعش کردووە و ھاوکاری داعشیان کردووە ھێرشی سەر ئەوان بکات.

ھورمز روونیشی کردەوە: مەرجی گەڕانەوەی مەسیحیەکان ئەوەیە لەڕووی ئەمنیەوە پارێزراو بن ئەویش نەک سوپا ئەوان بپارێزێت، بەڵکو پێویستە ھێزی پێشمەرگە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەوان بپارێزێت، بەو مەرجە دەگەڕێنەوە گەر لەمە دڵنیا نەبن جارێکی دیکە بۆ ئەو ناوچانە ناگەڕێنەوە.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە چەندین نامە ئاراستەی وڵاتان کراوە ئەمەش بە ئاگاداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، چونکە زۆرینەی مەسیحیەکان لەگەڵ ئەوەدان سەر بەھەرێمی کوردستان بن نەک حکومەتی عێراق.

PAYAMNER -
Top