ئەوانەی ئایفۆنیان ھەیە ئەم ھەواڵە بخوێننەوە
لە جیھان بەگشتی و لەکوردستان بەتایبەتی خەڵکانێکی زۆر ھەن کە ئامێری ئایفۆنیان و رۆژانە بەکار دەھێنن بۆ کاری تایبەتی خۆیان و پەیوەندی کردن ..
لەدوایین ھەواڵی ناخۆشیش کە لەراپۆرتێکی رۆژنامەوانی بڵاوکراوەتەوە تێیدا ھاتووە , ڤایرۆسێکی نوێ دروستکراوە و دەبێتە ھۆی لەکارخستنی ئامێری ئایفۆن , ڤایرۆسەکەش بریتیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ..
ڤایرۆسە نوێیەکە لە ئەپی سەفاری ھەیە و بریتیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بەکارھێنەر بۆ یەکەم جار دەیکاتەوە دەبێتە ھۆی خاوبونەوەی ئامێرەکەی دواتریش بەیەکجارەکی لەکاری دەخات ..
لەلای خۆشیەوە رۆژنامە تەلیگرافی ئینگلیزی رایگەیاندووە , کۆمپانیا (ئیڤریسینک ئەپل برۆ) ئەو ڤایرۆسەی دۆزیووەتەوە و گرتە ڤیدیۆیەکەش بریتیە لە کەسێک کە لەمانگی ھەنگوینی دایە , دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە بە کار دەخەیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئامێرەکەت کار دەکات و ئینجا خاو دەبێتەوە و دواتر بە یەکجاری لەکار دەکەوێت ..
لەراپۆرتەکە ھاتووە , تا ئێستا کۆمپانیای ئەپل ھیچ چارەسەرێکی بۆ ئەم گرفتە نەدۆزیتەوە , لەبەر ئەمە دەبێت بەکارھێنەرانی ئایفۆن ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە گرتە ڤیدیۆیی نەناسراو بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشەیە نەبن ..
PAYAMNER -
