كەركووك.. 11 داواكراو دەستگیر كران

 كەركووك.. 11 داواكراو دەستگیر كران
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزێكی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، پێشمەرگە و ئاسایش، 11 داواكراو و گومانلێكراویان دەستگیر كرد.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، هاتووە: "بەرەبەیانی كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23/11/2016 هێزێكی هاوبەش كە پێكهاتبوو لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بنكەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و بە سەرپەرشتی عەمید سەرحەد قادر محەمەد، پشكنینی گوندەكانی مەلجە و سەرجەم شێو، دۆڵ و دارستەكانی ئەو سنوورەیان كرد".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووكدا ئەوەش هاتووە: "لە ئەنجامی ئەو پشكنینەدا 11 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كراون، كە دوێنێ شەو، لەو سنوورەی پشكنین كراوە، تەقە لە هێزەكانی پێشمەرگە كرابوو".










باسنیوز
Top