دوای پەیامەکەی بارزانی کەمپینی سازانی نیشتمانی ڕاگەیەنرا

 دوای پەیامەکەی بارزانی کەمپینی سازانی نیشتمانی ڕاگەیەنرا
تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمپینێکی گەورەیان بۆ فشار خستنە سەر ھەر پێنج حزبە کوردستان دروست کردووە و داوای ھەڵوێستی جددیان لێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠١٦ تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی دیکەی کۆمەڵگای مەدەنی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسیان لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی کوردستان کرد و ھاوکات کەمپینی سازانی نیشتمانییان ڕاگەیاند.

لەو بارەیەوە، تۆڕی ڕێکخراوەکان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کە ھەموویان ھاودەنگن لەسەر فشارکردن لە ھەر پێنج ھێز سەرەکییەکەی کوردستان، ئەویش بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشە ھەنووکەییەکانی کوردستان، لە ڕێگەی بە سازانی نیشتمانی











Top