پەرلەمانتارێکی مەسیحی: پەیامەکەی بارزانی ژمارەیەک ئاماژەی ئەرێنی تێدایە

 پەرلەمانتارێکی مەسیحی: پەیامەکەی بارزانی ژمارەیەک ئاماژەی ئەرێنی تێدایە
پەرلەمانتارێکی مەسیحیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”ژمارەیەک ئاماژەی ئەرێنی“ تێدایە.

رۆژی چوارشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2016، سرود سەلیم، پەرلەمانتاری کوردستان لە لیستی (ئەبناء رافیدەین) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، رایگەیاندووە، هەلێکی باش لە پەیامی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە.

سرود سەلیم پێیوایە ئەو قۆناغەی ئێستا هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، قۆناغێکی ”هەستیارە“ بۆ بەشداریپێکردنی پێکهاتەکانی کوردستان لە حوکمڕانیی کوردستان و پێدانی یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە بە پێکهاتەکان، بە تایبەت پێکهاتەی کلدۆ ئاشووری سریانی و پێدانی.

ئەو پەرلەمانتارە مەسیحیی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو پەیامە زۆر باشە و چەندین ئاماژەی ئەرێنی تێدایە، ”گۆڕانکاریی لە سێ سەرۆکایەتییەکە ئاسۆیەکی روون و گرنگ لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات“.

بە گوتەی سرود سەلیم، ناکۆکییە سیاسییەکان بە نەرێنی لەسەر شەقامی کوردستان شکاوەتەوە و زەرەرمەندی یەکەم گەلی کوردستانە و پێویستە حزبە سیاسییەکان نەهامەتییەکانی میللەت بکەنە کاری لەپێشینەیان.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد، کەسێک دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەڵبژاردنی ئایندە، ”منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم“.















باسنیوز
Top